
دیمەنی وشکبوونی ئاوی ڕووباری دیجلە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئاشكرای کرد، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری گۆڕانی ئاو و هەوای بەرکەوتووە و ئاماژە بەوە دەکات، کۆی گشتی ئاوی گلدراوە لە ئێستادا 8%ـی کۆی گشتی ئاوە لە عێراق.
وێنە گەورەکە: عێراق یەکێکە لە زەرەرمەندترین وڵاتان لەڕووی گۆڕانی ئاو و هەواوە، بەو هۆیەوە ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی ئاو بووەتەوە و ئێستا بە سەخترین هاویندا تێپەڕ دەبێت.
لێدوانی فەرمی: تەها عەباس محیاوی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی ناوچەکە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی ئاو و هەوای لەسەرە، ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە لە دەستەبەرکردنی ئاو بەو پێیەی وڵاتێکی سەرچاوەی ئاو نییە، بەڵکو سەرچاوە ئاوییەکانی لە وڵاتانی دەوروبەرە، ناوبراو ئاشكراشی کرد، "کۆی گشتی ئاوی گلدراوە لە ئێستادا 8%ـی کۆی گشتی ئاوە."
زانیاریی زیاتر: پێشتر، عەون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ئاشکرای کردبوو، ساڵی 2025 بە یەکێک لە سەختترین ساڵەکان دادەنرێت کە لە ڕووی کەرتی ئاوەوە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، جەختی کردەوە کە کشتوکاڵی دێمی (پشت بە باران) و بەراو لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا بە تەواوەتی ڕادەوەستن، بەهۆی نەبوونی بەردانەوەی ئاوی پێویستەوە لەلایەن وڵاتانی دراوسێ بە تایبەتی تورکیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئاستی ئاوی کۆگاکراوی عێراق بەڕێژەیەکی مەترسیدار کەمبووەتەوە بۆ 10 ملیار پێ سێجا کە هاوکاتە لەگەڵ وشکەساڵییەکی سەخت، بەهۆی ئەمەشەوە لیژنەی باڵای ئاو بڕیاریداوە چاندنی چەند بەرهەمێك قەدەغە بکات یەکێک لەوانە چاندنی برنجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ناحیەی بالیسان خنکا
- تەندروستی
- 33 خولەک لەمەوپێش
پسپۆرانی پزیشکی کۆمەڵێک سوودی چای شیرین ئاشکرا دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ناحیەی بالیسان خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس ڕازی بوو بە ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: هاوکارییە ئەمنییەکانمان لەگەڵ عێراق بەردەوامی پێدەدەین