چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەکرد

شەیری بکە لە:
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەکرد

کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق

ئاڤا نیوز

هەر چوار سەرۆکایەتی کۆمار، وەزیران، پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری عێراق کۆبوونەوە و باسی هەڵبژاردن، کێشەکانی ناو پەرلەمان و یاسای لێبووردنی گشتییان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەکرا و کۆبوونەوەکە خۆی لە باسکردنی ئەم بابەتە بەدوورگرت.

وێنە گەورەکە: چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەمەبەستی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوانیان و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوانیان سەرهەڵدەدات، ناوەناوە کۆدەبنەوە و هێڵی گشتی کارکردنیان بۆ قۆناغی داهاتوو تاوتوێ دەکەن، لەکۆبوونەوەی 22ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا چوار سەرۆکایەتییەکە پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو پابەندییەکانی بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکات تا بەغداش بتوانێت پارە بنێرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لەتیف ڕەشید سەرۆککۆمار، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان و دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەغدا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازەکانی سەرۆککۆمار بۆ گەرەنتی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان تاوتوێ کرا تا کێبڕکێی هەڵبژاردن بۆ هەمووان هاوسەنگ و وەکو یەک بێت.

لە کۆبوونەوەکە ئەمانەش گفتوگۆیان لەبارەوە کرا

٠ گفتوگۆ لەبارەی ئەو کێشانە کرا کە لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق هاتوونەتەپێش و جەخت کرایەوە لەسەر چارەسەرکردنیان بەگوێرەی یاسا، لەگەڵ زیاتر سەرنج خستنەسەر پڕۆژەیاساکان کە ئێستا لە پەرلەمانن و بەجۆرێک پەسەند بکرێن کە مافی هەموو هاووڵاتیان گەرەنتی بکەن.

٠ باس لە ئەرکی ئەنجوومەنی دادوەریی بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن کرا تا زیاتر ببنە هۆی سەروەربوونی یاسا، بەهێزکردنی دیموکراسی، بنەمای پاک و بێگەردی و بەهێزکردنی باوەڕی هاووڵاتیان بە دامەزراوە دەستوورییەکان.

٠ باس لە جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتی کرا و جەختکراویەوە لەسەر ئاسانکاریی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و لابردنه ئاستەنگییەکانی بەردەمی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ