دەستبەسەر "گەورەترین" کارگەی بەرهەمهێنانی کەپتاگۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
دەستبەسەر "گەورەترین" کارگەی بەرهەمهێنانی کەپتاگۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگیرێت

ژمارەیەکی زۆری حەبی کەپتاگۆن

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، دوای پێدانی زانیاریی لەلایەن ئەوانەوە، هێزە ئەمنییەکانی لوبنان دەستیانبەسەر "گەورەترین" کارگەی بەرهەمهێنانی کەپتاگۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرتووە کە دەکەوێتە ناوچەی بەقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان.

وێنە گەورەکە: عێراق بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لەپاڵ هەوڵەکانی لەناوخۆدا لە ئاستی دەرەوەش هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە و بەو هۆیەش ساڵانە دەستبەسەر هەزاران کیلۆ و ملیۆنان حەبی ماددەی هۆشبەردا دەگرێت، دەیان و سەدان کەسیش بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن پێوەی دەستگیر دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق زانیارییان بە هێزە ئەمنییەکانی لوبنان داوە، ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو سوپای ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی بۆ دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن ئەنجامداوە کە بە بەهێزترین تۆڕی بڵاوکەرەوەی کەپتاگۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوی بردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، دەزگای ئاسایشی دەوڵەت لە لوبنان بە نوسراوی فەرمی سوپاسی هەماهەنگی هەواڵگریی عێراقی کردووە و ستایشی ڕۆڵی بەرچاوی عێراقی لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە سنووربڕەکان کردووە، بەتایبەتیش ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کە گەورەترین مەترسییە لەسەر ئاسایشی کۆمەڵگەی عەرەبی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ