ماکرۆن: لە ئەگەری شکستهێنانی دیپلۆماسییەت دەبێت سزای تووند بەسەر ڕووسیا بسەپێنرێت
- هەواڵ
- 19 ئاب

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەمەریکا و ئۆکراینا و ئەورووپا، سەرۆکی فەرەنسا داوای سزای تووند بۆ سەر ڕووسیا دەکات لە ئەگەری شکستهێنانی ڕێگا دیپلۆماسییەکان.
وێنە گەورەکە: دوێنێ دووشەممە، 18-8-2025، سەرکردەکانی ئەوروپا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە و ئامانجی سەرەکی ئەو کۆبوونەوەیە دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بوو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: ئەگەر دیپلۆماسیەت و دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا شکست بهێنن، ئەوا پێویستە سزا و فشارەکان بۆ سەر ڕووسیا تووندتر بکرێن و هەموو سەکردە ئەورووپییەکانیش بەم داوایە ڕازین و هاوڕان''.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، پێدانی گەرەنتی ئەمنیی بەهێز بوو بە ئۆکراینا وەک بەشێک لە هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی، هاوکات ماکرۆن گوتی، "یەکێک لە گرنگترین گەرەنتییەکان بریتییە لە بوونی سوپایەکی بەهێزی ئۆکراینی".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای داعشیان لە سووریا کوشت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دوو سفر لە دراوەکەی دەسڕێتەوە و چاپی نوێ دەخاتە بازاڕەوە