کاروان ستوونی: ئەو کۆمپانیایانەی عومرەکاران بە پاس دەگەڕێننەوە دەبێت قەرەبووی ماددیان بکەنەوە
- هەواڵ
- 19 ئاب
شەیری بکە لە:

سەردانی حەجخوازان بۆ سعودییا، وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
نزیکەی دوو هەزار عومرەکار بەڕێگەی ئاسمانی گەشتی سعودییەیان کردووە، بەڵام بەهۆی وەستانی گەشتەکان ناچارن بە ڕێگەی وشکانی بگەڕێنەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە عومرەکار دەتوانێت داوای گەڕانەوەی بەشێکی پارەکەی بکاتەوە کە جیاوازی نێوان گەشتی ئاسمانی و وشکانییە.

وێنە گەورەکە: تێچووی گەشتیی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودییە، 650 بۆ 700 دۆلارە کە تکتی فڕۆکە، هوتێل، گواستنەوە و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە لەخۆدەگرێت، بەڵام بە پاس و لەڕێگەی وشکانی 350 بۆ 375 دۆلاری تێدەچێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان؛ بە ئاڤای وت، "عومرەکار مافی خۆیەتی داوای گەڕانەوەی جیاوازییەکە بکات، ئەگەر کۆمپانیاکە ئامادە نەبوو بیداتەوە، ئەوا دەتوانێت لای ئێمە سکاڵا بکات و ئێمە ڕێکاری پێویست دەگرینە بەر."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی چلەی ئیمام حسێن و وەستاندنی گەشتی ئاسمانی لە عێراق نزیکەی دوو هەزار عومرەکار لە سعوودیە گیریان خواردبوو و ئێستا نزیکەی 500 عومرەکاریان بە ڕێگەی وشکانییەوە گەڕێنراونەتەوە هەرێمی کوردستان.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای داعشیان لە سووریا کوشت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دوو سفر لە دراوەکەی دەسڕێتەوە و چاپی نوێ دەخاتە بازاڕەوە