هەرێمی کوردستان مەرجەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی لە ڕێگەی سۆمۆوە جێبەجێکردووە
- هەواڵ
- 19 ئاب
شەیری بکە لە:

کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەغدا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کورستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەرفراوانیان لەگەڵ چەندین وەزیر و بەرپرسی حکومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا ئەنجامدا سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکانی هەردوولا بەتایبەتی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کورستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەرفراوانیان لەگەڵ چەندین وەزیر و بەرپرسی حکومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا ئەنجامدا سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکانی هەردوولا بەتایبەتی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا کرا، لەوانە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت، داهاتی نانەوتی، هەروەها تەوتینی مووچە، بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەم بابەتە.
زانیاریی زیاتر: بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە پێشکەوتنی بەرچاو بەدیهاتووە، بەتایبەتی لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمدا، چونکە هەموو مەرج و پێداویستییە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لەڕێگەی کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) جێبەجێکراون.
هەروەها هەردوولا بڕیاریان دا، بەردەوام بن لە گفتوگۆکان بۆ تەواوکردنی ئەو مەرجانەی ماونەتەوە کە پەیوەندییان بە پرسەکانی دیکەوە هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەرپرسانەی حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون ئەمانە بوون؛ لە وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا، تەندروستی، داد، جگە لە بریکاری سکرتێری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بەشە یاساییەکان لە وەزارەتی دارایی و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتەکانی نەوت و دارایی.
ئەمەش بزانە: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە وەزیری سامانە سرووشتییەکان، سەرۆکی ئەرکان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی ئامادەبوون.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای داعشیان لە سووریا کوشت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دوو سفر لە دراوەکەی دەسڕێتەوە و چاپی نوێ دەخاتە بازاڕەوە