
ئاگرە بەرفراوانەکەی سنووری هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
سێ ڕۆژە ئاگرێکی بەرفراوان ناوچە شاخاوییەکانی کۆکۆیی لە ڕۆژهەڵاتی هەڵەبجە گرتووەتەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ئاگرەکە لە سنووری گوندەکانی نەیجەلە و مۆردین و چنارە بووە، ئەمرۆ ئاگرەکە تەشەنەی کردووە و گەیشتووەتە سنووری گوندەکانی کۆلی متکان و لمە و پێگە، بەهۆیەوە بە سەدان هێکتار زەوی و سووتاوە و ئاگرەکە بەخێرایی تەشە دەکات، بە جۆرێک لە ماوەیەکی کەمدا چەند دۆنمێک زەوی دادەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگە و خۆبەخشێک بەهۆی ئاگرەکەی هەڵەبجە گیانیان لەدەست داوە، ئێستاش دەیان کارمەندی تیمەکانی بەرگریی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی هەڵەبجە، ئاسایشی ناوخۆ، شارەوانی هەڵەبجە و شارەوانی سلێمانی بە ئامیر و کەرەستەی تایبتەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرە دەدەن.
زانیاریی زیاتر: دەیان باڵندە و ئاژەڵی کێوی بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون و بەشێکیشیان هەوڵ دەدەن ناوچەکە جێبهیڵن و بڕۆن، هەروەها خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچەیە هەر زوو مەڕ و ماڵاتەکانیان بردووەتەوە هەڵەبجە و دووریان خستوونەتەوە لە شوێنەکە. ئەگەر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت لە ماوەیەکی کەمدا دەگاتە شاخی شنروێ و گوندی کاکەییەکان.
لێدوانی فەرمی: عهمید عابدین عهبدولڕهحمان، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە ئاڤای ڕاگەیاند: چەند جاریک ئاگرەکەمان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام لەبەر نالەباری کەشوهەوا و سەختیی شوینەکە، دووبارە ئاگرەکە سەرهەڵ دەداتەوە. ئێستا تیمەکانمان هەوڵ دەدەن ئاگربڕ دروست بکەن و نەهێڵن چی دیکە تەشەنە بکات، بەڵام نالەباری کەشوهەوا ئاستەنگی زۆری بۆ دروست کردووین.
ئەوەی جێگەی ترس و مەترسییە، ئەوەیە کە ئاگرەکە بگاتە شاخی شنروێ، چونکە شاخەکە زۆر بەرزە، لەگەڵ ئەوەشدا مین و ئەڵغامی جەنگی هەشت ساڵەی عێراق و ئێرانی تێدایە، ئاگرەکە دەبێتە هۆی تەقینەوەی مینەکان و ئاگرەکە زیاتر تەشەنە دەکات.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای داعشیان لە سووریا کوشت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دوو سفر لە دراوەکەی دەسڕێتەوە و چاپی نوێ دەخاتە بازاڕەوە