
لۆگۆی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
ئاڤا نیوز
زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە لیستی ژمارە نۆ تا ژمارە 15 سوودمەند دەبن لە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ.
زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە لیستی ژمارە نۆ تا ژمارە 15 سوودمەند دەبن لە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە لیستی ژمارە نۆ تا ژمارە 15 لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ، بۆ ئێستا مووچەی بەردەوامبوونیان لە ڕاژە لەسەر بودجەی وەزارەتەکانیان خەرج دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مام ڕەسووڵ، بەرێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان بە ئاڤا میدیای گوت: زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە لیستی ژمارە نۆ تا ژمارە 15 هەر کەسێکیان فەرمانبەر بێت سوودەمەند دەبێت لە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ، لە کاتێکدا پێشتر تەنیا لیستی یەک تا نۆ لەو بڕیارە سوودمەند دەبوون.
- هەر زیندانیکراو و گیراوێکی سیاسی لەو بڕیارە سوودمەند بێت وەزارەتی شەهیدان پشتگیری بۆ دەکات و تەمەنی خانەنشینی بۆ درێژدەکرێتەوە.
ئێستا 267 کەس لەو بڕیارە سوودمەند دەبن و لە داهاتووش هەر زیندانیکراو و گیراوێکی سیاسی لەو لیستانە تەمەنی بگاتە 60 ساڵ ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستەکانی 9 تا 15ـی زیندانییانی سیاسی هەرێمی کوردستان، ژمارەیان 20 هەزار و 591 کەسە، ڕێکارەکانی مامەڵەیان تەواو کردووە، بەهۆی کێشەی دارایی و تەرخان نەکردنی پارە لە بودجەی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025، نەتوانراوە مینحەیان بۆ تەرخان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای داعشیان لە سووریا کوشت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق: دەست بە چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵگری عێراق حەوت تیرۆریست دەستگیر دەکات دووانیان ئافرەتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا دوو سفر لە دراوەکەی دەسڕێتەوە و چاپی نوێ دەخاتە بازاڕەوە