دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا دەیان سەربازی کورد لەنێو سوپای عێراق زەوییان پێ دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی زەوی و لۆگۆی وەزارەتی بەرگری عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک سەربازی کورد کە لە نێو سوپای عێراقدان و برینداری سەنگەرن، لە پێدانی زەوی پشتگوێ خراون، ئاڤا میدیا کێشەکەی گەیاندە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق و گرفتەکەیان چارەسەر کرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق ناوی دەیان سەربازی برینداری ڕەوانەی شارەوانی مووسڵ کرد تاوەکو لەو سنوورە زەوییان پێ بدرێت، بەڵام لە پاڵ ناوی 31 سەرباز کە 27ـیان کوردن، ئاماژە بە هەرێمی کوردستان کراوە و بێبەشکراون لە پێدانی زەوی، دواتر ئاڤا میدیا پرسەکەی گەیاندە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، لیژنەکە بە نووسراوی فەرمی داوای ڕوونکردنەوەی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق کرد.
لێدوانی فەرمی: مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای ئەوەی داوای ڕوونکردنەوەمان لە وەزارەتی بەرگریی عێراق کرد و سەلماندمان مافی ئەو سەربازە کوردانە نەدراوە، وەزارەتەکە بە نووسراوی فەرمی داوای لە سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق کردووە ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر و زەوی بەسەر ئەو سەربازانەدا دابەش بکرێت.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپا کراوە، هاتووە: داواتان لێ دەکەین ڕێکاری پێویست بۆ تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ ئەو 31 سەربازەی سوپا بگرنە بەر کە ناوەکانیان لە لیستەکەدا هاوپێچ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەلاح ساڵح، نوێنەری ئەو سەربازانە بە ئاڤای گوت: زۆر خۆشحاڵین بەوەی مافەکانمان پێ دەدرێت، زۆر سوپاسی ئاڤا میدیا دەکەین کە لە ڕێگەی ئەوانەوە داواکارییەکانمان گەیشتە لایەنی پەیوەندیدار و کێشەکەمان چارەسەر کرا، چاوەڕێ دەکەین پەیوەندیمان پێوە بکەن و شوێنی ئەو زەویانەمان بۆ دەستنیشان بکرێت.
پێدراوە ڕاستییەکان: بەپێی یاسای ژمارە 20ـی ساڵی 2009ـی هەموارکراو، کە تایبەتە بە زیانلێکەوتووانی ئۆپەراسیۆنی جەنگی، هەڵە سەربازییەکان و ئۆپەراسیۆنی دژ بە تیرۆریستان، دەبێت قەرەبووی ئەوانە بکرێتەوە کە لە ڕیزەکانی سوپادان و لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا بریندار دەبن یان گیان لەدەست دەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو نووسراوەی كە هەشت مانگ پێش ئێستا ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق کراوە، هاتووە: بەپشتبەستن بە ماددەی 61 لە دەستووری عێراق، ماددەی 15 لە یاسا پێکهێنەرەکانی ژمارەی 13ـی ساڵی 2018، ناوی کۆمەڵێک ئەندامی سوپای عیراقتان ئاراستە دەکەین کە ئەرکیان لە فیرقەی دوو، لیوای پێنج، فەوجەکانی یەک، دوو، سێ بووە، لە جەنگی دژی ڕێکخراوی داعش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 20 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزدەبێتەوە
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە دەگات
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
14 قوتابی كورد لە زەمالەی خوێندنی وڵاتی چین بەشدار دەبن
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
59 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
19 ئاب
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
19 ئاب
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
14 قوتابی كورد لە زەمالەی خوێندنی وڵاتی چین بەشدار دەبن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی: پێویستە کۆمیسیۆن بیروڕای ئۆجەلان وەربگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا: لەگەڵ عێراق کاردەکەین بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی کۆچبەران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن داوا لە لایەنەکان دەکات بۆ دانانی شوێنگرەوەی کاندیدە دوورخراوەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سێ شارۆچکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینای کۆنتڕۆڵکرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی هەمواری یاسای پاسپۆرتی هەڵوەشاندەوە