بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەشی یەکەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت

دیمەنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

لە بەغداوە ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەشی یەکەمی پارەکە خەرج دەکرێت.

وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو مانگە جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی سایلۆکانی پارێزگاکانەوە نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمیان ڕادەستی وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد، دوو بەشی پارەکە بۆ جووتیارانی پارێزگاکانی عێراق خەرجکراوە، تەنیا ئەوەی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "سەرەتای مانگی داهاتوو بەشێکی پارەکە لەلایەن بەغداوە خەرج دەکرێت، بەچەند قۆناغێک هەموو پارەکە دەنێردرێت."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، پشکی هەرێمی کوردستان لە پارەی گەنمی جووتیاران نزیکەی 310 ملیار دینارە و بەگوێرەی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان بەسەر هەرچوار پارێزگاکە دابەش کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ