ئاراس شێخ جەنگی: نابێت بهێڵرێت لە سلێمانی خوێن بڕژێت

شەیری بکە لە:
ئاراس شێخ جەنگی: نابێت بهێڵرێت لە سلێمانی خوێن بڕژێت

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئاراس شێخ جەنگی، برای لاهوور شێخ جەنگی و سەرۆکی بەرەی گەل (ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

ئاراس شێخ جەنگی بە ئاڤا میدیای وت، ئەو دۆخەی ئێستا لە سلێمانی درووستبووە لە بەرژەوەندی هیچ کەسێک نییە. هەر کارێکی توندوتیژی دەرئەنجامی خراپی دەبێت و خوێنی خەڵکی تیا دەڕژێت، بۆیە دەبێ ڕێگری لێ بکرێت.

لێدوانی فەرمی: ئاراس شێخ جەنگی، برای لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بە ئاڤا میدیای وت، ئەو دۆخەی دروستبووە و هێز بڵاوەی پێکراوە لە بەرژەوەندی هیچ لایەک نییە، ئەم دۆخەی هی ئەوەنییە بەرەو خراپی ببرێت. هەر جموجۆڵێکی سەربازی دەبێتە هۆکاری ڕشتنی خوێنی خەڵک و سلێمانی پرسەدار دەبێت، ئەمەش کەس تەمەننای پێ ناخوازێت.

چی ڕوویدا: لە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هێزێکی زۆری ئەمنی لە سلێمانی جموجۆڵیان پێ کرا و قەرەباڵغی زۆر لە بازگەکان دروستبوو. هێزێکی زۆریش لە دەووروبەری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی بڵاوەی پێکراو و هەموو ڕێگاکانی چوون بۆ لالەزار (شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی) داخران. تا ئێستاش بارگرژی بەردوامی هەیە.

شەیری بکە لە: