پۆڵاد شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە؛ تا دوا دلۆپ بەرگری دەکەین

شەیری بکە لە:
پۆڵاد شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە؛ تا دوا دلۆپ بەرگری دەکەین

پۆڵاد شێخ جەنگی، برای لاهوور شێخ جەنگیی سەرۆکی بەرەی

ئاڤا نیوز

پۆڵاد شێخ جەنگی، برای لاهوور شێخ جەنگی کە ئەویش یەکێک لە داواکراوانە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تا دوا دلۆپ بەرگری دەکەین و هەرگیز ناکەوینە سەر ئەژنۆ بۆ هیچ کەسێک، گەردنم ئازاد بکەن".

چیرۆكی سەرەكی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادانی سەخت لە هۆتێل لالەزار، لەنێوان هێزەكانی یەكێتی و لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل هەڵگیرسا و چەكی قوورس و مامناوەند لە شەڕەكە بەكارهێنرا و زەرەر و زیانێكی زۆر بە هۆتێلەكە و دەوروبەری ئەو شوێنە كەوتووە، هاوكات ئاگرێكی گەورە لەنزیك هۆتێلەكە كەوتووەتەوە و تاكو ئێستا خامۆش نەكراوە.

لێدوانی فەرمی: پۆڵاد شێخ جەنگی، برای لاهوور شێخ جەنگیی سەرۆکی بەرەی گەل کە ئەویش یەکێک لە داواکراوانە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تا دوا دلۆپ بەرگری دەکەین و هەرگیز ناکەوینە سەر ئەژنۆ بۆ هیچ کەسێک، گەردنم ئازاد بکەن".

لەلایەکی دیکەوە: لە پەیامی دووەمی، پۆلاد شێخ جەنگی داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان دەکات و دەڵێت، "داواتان لێ دەکەم غیرەت بتانگرێت وەرنە سەر خەت تێکمان شکاندوون هاوکاریمان بکەن.

زانیاریی پەیامنێر: بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا،  لاهوور و خانەوادەی سەڵامەتن، ئێستا دەنگی تەقە وەستاوە، بەڵام دەنگی ئەمبوڵانس دێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: