مەسرور بارزانی: ئەوەی لە سلێمانی ڕوودەدات، سەقامگیریی كوردستان دەكاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی: ئەوەی لە سلێمانی ڕوودەدات، سەقامگیریی كوردستان دەكاتە ئامانج

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لەبارەی گرژی و پێكدادانەكانی شاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە، داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی پێكدادان و خوێنڕشتن دەكات و دەڵێت، ئەم پێکدادانە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان دەكاتە ئامانج.

چیرۆكی سەرەكی: هێزە چەكدارەكانی سەر بە یەكێتی، هێرشێكی سەخت و چڕیان بۆ سەر هۆتیلی لالەزار، شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی بە چەكی قورس و مامناوەند دەستپێكردووە و دۆخی شاری سلێمانی سەخت و ئاڵۆز بووە و دووكەڵ و ئاگر ئاسمانی ناوچەی سەرچناری داپۆشیوە.

پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكرد، ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی ڕوودەدات، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەست بەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێن  و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی.

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر کێشە و ناکۆکییەک هەبێت پێویستە بە ڕێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت؛ "لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە هەوڵدام بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرژیانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێنڕشتن و توندوتیژی بگیرێت".

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هێزێکی ئەمنی زۆر دەوری شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرەۆکی بەرەی گەلیان لە شاری سلێمانی داوە و ئێستا بە چڕی و بە چەکی قورس  لالەزار بۆردوومان دەکرێت و تا ئێستاش شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

شەیری بکە لە: