لە شەڕ و پێكدادانەکانی سلێمانی ژمارەیەک بریندار هەیە

شەیری بکە لە:
لە شەڕ و پێكدادانەکانی سلێمانی ژمارەیەک بریندار هەیە

دیمەنی شەڕەکەی لالەزار لە سلێمانی

ئاڤا نیوز

شەڕ و پێكدادانەکان بۆ سەر لالەزار بەردەوامە و ژمارەیەك برینداریش هەیە، بەگوێرەی زانیاریی پەیامنێری ئاڤا لە سەرچاوەیەكی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، تا ئێستا پێنج بریندار گەیێنراونەتە نەخۆشخانە و یەكێكیان برینەكەی سەختە.

چیرۆكی سەرەكی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادانی سەخت لە هۆتێل لالەزار، لەنێوان هێزەكانی یەكێتی و لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل هەڵگیرسا و چەكی قوورس و مامناوەند لە شەڕەكە بەكارهێنرا و زەرەر و زیانێكی زۆر بە هۆتێلەكە و دەوروبەری ئەو شوێنە كەوتووە، هاوكات ئاگرێكی گەورە لەنزیك هۆتێلەكە كەوتووەتەوە و تاكو ئێستا خامۆش نەكراوە.

زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە شاری سلێمانی بە پشتبەستن بە زانیاریی نەخۆشخانەی شار، ئاماژەی بەوە كرد، دوو بریندار گەیێنراونەتە نەخۆشخانەكە و یەكێكیان برینەكەی سەختە، زانیاریی نافەرمیش باس لە هەبوونی كوژراویش دەكەن.

زانیاریی ئاڤا: بریندارەکان بە ئۆتۆمبێل لە لالەزارەوە دەبرێنە لای شوقەکانی بەهاران و لەوێوه بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە و تا ئێستا بە چوار قۆناغ بریندارەكان بردراونە نەخۆشخانە.

سەرچاوەیەك لە لالەزارەوە ڕایگەیاندووە، چەند كەسێكیان لەو پێكدادانە بریندارە و چەند ئۆتۆمبێلێكیان سووتاوە.

لەلایەكی دیكەوە: ئاراس شێخ جەنگی، قسەی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی برای كردووە و دڵنیابووەتەوە لەوەی، خۆی و منداڵەكانی تاكو ئێستا سەلامەتن.

زانیاریی زیاتر: لە دەباشان دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا و دووکەڵ لە  ئاسمانی ناوچەکە بەرز دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: