مقاوەمەی ئیسلامی عێراق: ئەمریکا فڕۆکە جەنگییەکانی لە ئاسمانی عێراقدا چڕکردووەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک چەکداری بەرەی مقاوەی ئیسلامی
ئاڤا نیوز
سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، گرووپی چەکدارانی"بەرەی مقاوەمە" لە عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ناتوانرێت متمانە بە بەڵێنەکانی ئەمریکا بکرێت."
وێنە گەورەکە: بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، کشانەوەی کردەیی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد ئێوارەی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و چەندین سەرباز و کەرەستەی سەربازی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بۆ وڵاتی کوێت گواسترانەوە، بڕیاریشە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە سەرەتای مانگی ئەیلولی داهاتوودا بە تەواوی لە هێزەکانی ئەمەریکا چۆڵ بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەکەی گرووپی چەکدارانی"بەرەی مقاوەمە" هاتووە: جێگۆڕکێی هێزەکانی ئەمەریکا و کەمکردنەوەی ژمارەیان لە هەندێک بنکە و سەربازگەدا، پێشێلکارییەکانیانی ڕانەگرتووە، بەڵکو لە بەرامبەردا فڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و جەنگییەکانیان لەنێو ئاسمانی عێراقدا چڕکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکر، ئەمەریکا سیاسەتەکانی دژی گەلان ناگۆڕێت و ناتوانرێت متمانە بە بەڵێنەکانی ببەسترێت، لە کاتێکدا هێزەکانی لە شوێنێکدا جێگیر کردووەتەوە کە پێی وایە پارێزراوترە و ژمارەی سەربازەکانی لە بنکە و سەربازگەکانی کەمکردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، بەرەی مقاوەمە لە عێراق داوای لە دامودەزگانی حکومەت و پەرلەمان کرد، ڕۆڵی خۆیان لە ڕێگەی لیژنە پەیوەندیدارەکانیانەوە ببینن بۆ چاودێریکردنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمەریکا و ناچارکردنیان بە کشانەوەیەکی ڕاستەقینە، بە شێوەیەک کە سەروەریی تەواوی عێراق بەسەر خاک و ئاسمانیدا مسۆگەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی سلێمانی دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی فیدراڵ: پێویستە ڕێکاری یاسایی دوور لە دیاردەی چەکداری بگیرێتە بەر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی سلێمانی دەکەین