حکومەتی فیدراڵ:  پێویستە ڕێکاری یاسایی دوور لە دیاردەی چەکداری بگیرێتە بەر

شەیری بکە لە:
حکومەتی فیدراڵ:  پێویستە ڕێکاری یاسایی دوور لە دیاردەی چەکداری بگیرێتە بەر

لۆگۆی حکومەتی عێراق و لالەزاری سلێمانی

ئاڤا نیوز

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕاگەیێنراوێكی سەبارەت بە  شەڕ و پێدادانی نێوان هێزە ئەمنییكانی سلێمانی و هێزەكەی لاهوور شێخ جەنگی بڵاوكردەوە و دەڵێت" پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە".

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری هۆتێل لالەزار و شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و داوایان لێ كرد خۆی و چەند كەسێكی دیكەی نزیك لێی ڕادەست بكات، ئەمەش بەپێی بڕیاری دادوەر، بەڵام ناوبراو ڕازی نەبوو بەمە و دواجار كاتژمێر (3:00) بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و هێزەكەی لاهوور شێخ جەنگی دەستی پێكرد و دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیركردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی بەرپرسی هێزی دووپشكی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر كران و لە ئەنجامی شەڕەكەش سێ كەس لە هێزە ئەمنییەكان كوژران و زیاتر لە 15 كەسیش لە هەردوو لا بریندار بوون.

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: 

لەدوای ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی لە پارێزگای سلێمانی ڕوویاندا، حکومەتی فیدراڵی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندبن بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دادوەری بەپێی دەستوور و بە شێوەیەک کە لەگەڵ بنەماکانی دادپەروەری و سەروەریی یاسادا بگونجێت.

پێویستە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ڕێکاری یاسایی دوور لە هەر دیاردەیەکی چەکداری یان هەوڵێک بۆ ترساندن و تۆقاندنی هاووڵاتییان بگیرێتە بەر، چونکە جێبەجێکردنی یاسا دەبێت بە شێوەیەک بێت کە پارێزگاری لە کەرامەتی مرۆڤ و مافەکانی بکات."

حکومەتی فیدراڵی، لە ڕێگەی دامەزراوە دەستووری و ئەمنییەکانییەوە، جەخت دەکاتەوە کە پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان لە هەرێم و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە و درێغی ناکات لە ڕێگریکردن لە ئاژاوە، بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی سەقامگیری."

بەرژەوەندیی پارێزگای سلێمانی و ئاسایش و سەلامەتیی دانیشتووانەکەی، هەروەها ئاسایشی هەرێم و عێراق بەگشتی، لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکەوەیە.

نوێدەکرێتەوە... 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ