بەرەی گەل: گیانی لاهوور شێخ جەنگی و هەڤاڵەكانمان لە ئەستۆی سەرۆكی یەكێتییە

شەیری بکە لە:
بەرەی گەل: گیانی لاهوور شێخ جەنگی و هەڤاڵەكانمان لە ئەستۆی سەرۆكی یەكێتییە

ئاڤا نیوز

بەرەی گەل ڕاگەیێنراوێك سەبارەت بە  شەڕ و پێدادانی نێوان هێزە ئەمنییكانی سلێمانی و هێزەكەی لاهوور شێخ جەنگی بڵاو كردەوە و دەڵێ بە درۆن و تانك و چەكی قورس هێرش كراوەتە سەر بارەگای سەرەكیی بەرەی گەل لە لالەزاری سلێمانی.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەكەدا بەرەی گەلی  سەرۆكی یەكێتی بە "خۆسەپێن"  ناو بردووە و  ئاماژەی بە ئەوە داوە كە لە بەرەبەیانی 22-8-2025، هێزێكی زۆری كۆماندۆ و دژەتیرۆر و  ئۆپەراسیۆن هێرشیان كردووەتە سەر ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی لە سلێمانی ، هاوكات بە درۆن  و تانك و چەكی قوریش هێرش كراوەتە سەر بارەگای سەرەكیی بەرەی گەل لە گردی لالەزار و چەند كاتژمێرێك شەڕ بەردەوام بووە.

لە بەشێكی پەیامەكەی بەرەی گەلدا هاتووە "داوا لە تەواوی نوێنەری وڵاتانی خاوەن كونسوڵخانە و نوێنەرایەتی لە هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ دەكەین لە بەرامبەر ئەم كردەوە ناشارستانی و تیرۆریستییە بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی یاسایی و  ڕاشكاویان هەبێت.

- گیانی لاهوور و شێخ جەنگی و تەواوی هەڤاڵانەكانمان لە ئەستۆی خودی سەرۆكی یەكێتییە.

نوێدەکرێتەوە... 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ