هێزێکی ئەمنیی سلێمانی دەستی بەسەر کەناڵی زوومی لاهوور شێخ جەنگیدا گرت

شەیری بکە لە:
هێزێکی ئەمنیی سلێمانی دەستی بەسەر کەناڵی زوومی لاهوور شێخ جەنگیدا گرت

هێزێكی ئەمنیی سلێمانی هەڵیانكوتایە سەر كەناڵی زوومی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی

ئاڤا نیوز

هێزێكی ئەمنیی سلێمانی هەڵیانكوتایە سەر كەناڵی زوومی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی و بەڕێوەبەرێكی كەناڵەكەش بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات كە ئێستا هێزە ئەمنییەكە دەستی بەسەر كەناڵەكەدا گرتووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چواردەوری هۆتێل لالەزار و شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەلیان گرت و داوایان لێ كرد خۆی و چەند كەسێكی دیكەی نزیك لێی ڕادەست بكات، ئەمەش بەپێی بڕیاری دادوەر، بەڵام ناوبراو ڕازی نەبوو بەمە و دواجار كاتژمێر (3:00) بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و هێزەكەی لاهوور شێخ جەنگی دەستی پێكرد و دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیركردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ڕێبوار حامید حاجی غالی بەرپرسی هێزی دووپشكی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر كران و لە ئەنجامی شەڕەكەش سێ كەس لە هێزە ئەمنییەكان كوژران و زیاتر لە 15 كەسیش لە هەردوو لا بریندار بوون.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی كەناڵی زوومی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە كاتژمێر (7:00) بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرجەم كارمەندانی ئۆفیسی سەرەكیی كەناڵی زووم و ئۆفیسەكانی دیكەی كەناڵەكە لە شارەكانی كوردستان چوونەتە ماڵەوە و دوای ئەوەی هێزێكی ئەمنیی سلێمانی هەڵیانكوتاوەتە سەر ئۆفیسی سەرەكی كەناڵەكە و دەستیان بەسەردا گرتووە.

نوێدەکرێتەوە.. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ