لە شەش مانگدا 795 پەلاماردانی ئاژەڵ لە هەولێر تۆمار کراوە

شەیری بکە لە:
لە شەش مانگدا 795 پەلاماردانی ئاژەڵ لە هەولێر تۆمار کراوە

پەلاماردانی سەگ

ئاڤا نیوز

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 795 پەلاماردانی ئاژەڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار کراوە و 20٪ـیان ئەوانە بوون کە لە ماڵەکاندا بەخێو دەکرێن.

وێنە گەرورەکە: تیمەکانی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو دا نزیکەی 18 هەزار سەگیان لە گەڕەکەکانی سنووری شاری هەولێر کۆکردوەتەوە، لەو ژمارەیە نۆ هەزاریان کە دەکاتە ڕێژەی 50%، دووبارە گەڕێنراونەتەوە نێو ژینگەی خۆیان.

لێدوانی فەرمی: د. بێریڤان عەدنان یاسین، بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤای وت: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 795 حاڵەتی پەرلاماردانی سەگی بێڵانە و ئاژەڵی ماڵی لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمار کراوە، لەو ژمارەیە 493 نێر و 266 مێ بوون، حاڵەتەکان لە دەشتی هەولێر و خەباتەوە، تاوەکو قەزای چۆمان تۆمار کراون.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: لەو ژمارەیە 457 حاڵەتیان لە سنووری شاری هەولێر بوون، دوو کەسیش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە 20٪ـی ئەو پەرلەماردانە، لەلایەن ئەو سەگ و پشیلە و مەیموونانەوە بووە کە لە ماڵەکاندا دەژین. 

باکگراوند: لە ڕۆژی 2023-09-27 بەرێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی ڕاگەیاند و پەناگەیەکی تایبەتیشیان بۆ سەگە بێلانەکان دروستکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ