وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پنتاگۆن تواناکانی ئۆکراینا بۆ بەرگریکردن لە خۆی سنووردار دەکات

شەیری بکە لە:
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پنتاگۆن تواناکانی ئۆکراینا بۆ بەرگریکردن لە خۆی سنووردار دەکات

ئاڵای ئەمریکا و ئۆکراینا لە واشنتن بەرزکراوەتەوە

ئاڤا نیوز

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، پنتاگۆن بە شێوەیەکی نهێنی ڕێگری لە ئۆکراینا کردووە جۆرە مووشەکێکی دوورمەودای وڵاتەکەی دژی ڕووسیا بەکاربهێنێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری   بەرپرسانی ئەمەریکی ئاشکرای کردووە، پنتاگۆن بە شێوەیەکی نهێنی ڕێگری لە ئۆکراینای کردووە سیستەمی مووشەکی دوورمەودای تاکتیکی (ATACMS) کە لەلایەن ئەمەریکاوە  بۆ ئەو وڵاتە دابینکراوە، ئەمەش نیگەرانی کیێڤی بەدوای خۆیدا هێناوە و بەم ڕێگری کردنە تواناکانی ئۆکراینای بۆ بەرگریکردن لەخۆی سنووردار کردووە.

ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: هەر بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، پنتاگۆن لە کۆتایی وەرزی بەهاردا میکانزمێکی دیکە بەرامبەر بە کیێڤ بەکاردەهێنێت کە ڕێگەی نەداوە ئەم مووشەکانە بۆ ئامانجەکانی ناو ڕووسیا بەکاربهێنێت ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئۆکراینا داوای کردووە ئەم سیستەمانە بەکاربهێنێت.

زانیاریی زیاتر: ئەم مووشەکە دوورمەودایانە، مەودایەکان دەگاتە 300 کیلۆمەتر و بڕیاری رەزامەندی دان لە بەکارهێنیان لە دەستی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمەریکادایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ