واشنتن: ڕووسیا ئامادەی نەرمی نواندنە

شەیری بکە لە:
واشنتن: ڕووسیا ئامادەی نەرمی نواندنە

دیمەنی کۆشکی کرێملێن لە ڕووسیا

ئاڤا نیوز

لەبارەی کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ڕووسیا نیازی جددی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا پیشان داوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوای سێ ساڵ زیاتر لە جەنگ لەنێوان کێیڤ و  مۆسکۆ دواجار لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا بەڕێوەچوو، تیادا گفتوگۆ سەبارەت بە چۆنییەتی ڕاگرتنی ئەم جەنگە تاوتوێی کرا، هەردوولا کۆبوونەوەکەیان بەئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کرد.

لێدوانی فەرمی:  جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''ڕووسیا نەرمییەکی زۆری لەسەر پێشنیازەکەی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پیشان داوە، بە شێوەیەک لە سێ ساڵی ڕابردوودا ئەو نەرمییەیان نەبووە هاوکات مۆسکۆ لەسەر ئەو پرسانەی کە پێویستن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ گفتوگۆیان کردووە و ئامادەی خۆیان پیشان داوە هەرچەندە ڕووسیا دەستبەرداری هەموو هەڵوێستەکانی نەبووە، بەڵام هەندێک خاڵی گرنگی قبووڵ کردووە''.


بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کەسێکی "کەلەڕەق"ـە دەشڵێت سەرەڕای ئەوەی مەرجی بۆ دانوستانەکان دادەنێت، بەڵام دەیەوێت لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ