وێنەی شامپۆكە و ئەو هاونیشتیمانییەی لە هەولێر بەهۆیەوە تووشی هەستیاری بوو
ئاڤا نیوز
ئەو شامپۆیەی لە سلێمانی و دواتریش لە هەولێر بووەهۆی تێکچوونی تەندروستی دوو هاونیشتیمانیی، ئەنجامی پشکنینی تاقیگە لە هەولێر دەریخست شیاو نییە بۆ بەکارهێنان.
وێنە گەورەکە: پەیامنێری ئاڤا نیوز، لە شەشی شووباتی 2024 بەدواداچوونی مەیدانیی کرد بۆ هۆکاری تێکچوونی تەندروستی هاونیشتمانییەک بەهۆی بەکارهێنانی جۆرە شامپۆیەک، لیژنەکانی چاودێری و پشکنینی بازاڕ نموونەی شامپۆکەیان نارد بۆ تاقیگە بەمەبەستی پشکنین، ئەنجامی پشکنینەکە دەرکەوت هۆکاری تێکچوونی تەندروستی هاونیشتیمانییەکە و دروستبوونی هەستیاری پێست بەهۆی خودی شامپۆکە و پێکهاتە کیمیاییەکانی ناوی بووە.
لێدوانی فەرمی: "ئەنجامی پشکنینی تاقیگەی پیشەسازی کۆنترۆڵی جۆری هەولێر دەریخست ئەم شامپۆیە شیاو نییە بۆ بەکارهێنان چونکە هەستیاری دروستدەکات". مەسعوود موستەفا، بەڕێوەبەری کارگێڕی لیژنەکانی قائیمقایمیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ئەمەی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.
باکگراوند: بریملس، جۆرە شامپۆییەکی چینییە، سەرەتای ئەمساڵ لە سلێمانی هەستیاری پێستی بۆ هاونیشتمانییەک دروستکرد، پاشان هەمان شامپۆ لە هەولێر بووەهۆی تێکچوونی تەندروستی هاونیشتمانییەكی دیكە، ئەمەش وایکرد بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکرێت، لە سلێمانی دەستبەسەر بڕێکی شامپۆکەدا گیراوە و لە هەولێریش لەبازاڕ کۆدەکرێتەوە و لەناودەبرێت.
شامپۆكە چۆن هاتووەتە هەرێمی كوردستانەوە؟
هەر لە بەدواداچوونەکەی ئاڤانیوز دەرکەوت، ئەم جۆرە شامپۆیە بەتایبەت هاوردە نەکراوە و لەگومرگی هەرێمی كوردستان ناوی نییە، بەڵکو لەژێر کۆمەڵەی شامپۆکانی دیكەدا لە چینەوە هاوردەکراوە و هیچ ستیکەر و مۆرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرنییە و لە بەردەمی دووکانەکاندا دەفرۆشرێت.
چی دەكرێت بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی؟
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، دوای ئەوەی دەرکەوت شامپۆکە بۆ بەکارهێنان شیاو نییە، وا بڕیارە لەم هەفتەیە لە هەڵمەتێکدا لیژنەی چاودێری و پشکنینی بازاڕی قەزای ناوەندی هەولێر بە هاوکاری لیژنەهاوبەشەکان ئەم شامپۆیە لەبازاڕ دەستبەسەردابگرن و فرۆشتنيشی قەدەغە كراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش