ئاڤا دیجیتاڵ
لەو گوندانەی دەکەونە بۆشایی ئەمنی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک، جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادی کردووە و بە ئاشکرا بە ماتۆرسکیل هاتووچۆ دەکەن. بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەش پێشنیاز کراوە هێزێکی هاوبەش دابمەزرێنرێت، بەڵام تائێستا هەنگاوی بۆ نەنراوە.
رێبوار ئەحمەد کە گوندنشینێکی ناوچەکەیە دەڵێت: "ئێمە چەندجارێک چەکدارانی داعشمان بینیون بە ماتۆر دەسووڕێنەوە. بارودۆخمان زۆر خراپە و ئێواران و شەوان ناتوانین لە ماڵ بێینە دەرەوە. هیچ هێزێکی ئەمنیش نییە بمان پارێزێت".
پۆلیسی کەرکووک دۆخەکە بە مەترسیدار دەبینێت. سابر محەممەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگاکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:"گەورەترین کێشەمان چەکدارانی داعشە. سوود لە بۆشایی ئەمنی ئەو ناوچانە وەردەگرن و هاتووچۆی تێدا دەکەن. بۆ نەهێشتنی مەترسییەکان پێشنیاز بۆ سوپا و پێشمەرگە کراوە هێزی هاوبەش پێکبهێنرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەکردرای هەنگاوی بۆ نەنراوە".
بۆشایی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بەدرێژایی 560 کیلۆمەتر لە سنووری ئێرانەوە دەستپێدەکات تاوەکو ناوچەی سحێلا لە سنووری سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز