
بەرنامەیەكی پێشووی فول برایت بۆ خوێندكارانی عێراق- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەرنامەی فول برایت بۆ خوێندنی ماستەر ڕادەگەیێنێت، فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەتوانن لەم فول برایتە ماستەر بخوێنن.
چیرۆکی سەرەکی: ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەی فول برایت بۆ خوازیارانی خوێندنی بەرنامەی ماستەر لە سەرتاسەری عێراق لە بواری جیا جیا ڕادەگەیێنێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەم بەرنامەیە بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیانە، تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە ئەستۆی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەتوانن بەم مەرج و داخوازیيانە داواکاری پێشکەش بکەن:-
1.دەبێت پێشکەشکار دانیشتووی هەرێمی کوردستان و عێراق بێت.
2. پێویستە بە لایەنی کەم دوای دەرچوونی لە زانکۆ، دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.
3. پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و دانپێدانراو بێت.
4. دەبێت پێشخانێکی ئەکادیمی باشی هەبێت.
5. دەبێت ئاستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت، بە شێوەیەک بتوانێت بەشداری لە خولی درێژخایەنی زمان بکات بەر لە دەستپێکردنی بەرنامەی خوێندن.
6. پێشینە بۆ ئەم خوازیارانە دەبێت کە پێشتر ئەزمونی خوێندن و ژیانیان لە ئەمریکا زۆر کەم بووە یاخود نەبووە.
7. خوازیاران لە باکگراوندی جیاجیا لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت هان دەدرێن بۆ پێشکەشکردن.
ئەمەش بزانە: دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە 1-5-2024.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە