لە هەرێمی كوردستان بەشێک لە خێزانەكان منداڵە تووشبووەكانیان بە ئۆتیزم تۆمار ناكەن
- ڕاپۆرت
- 2024-04-02
ئێستا زیاتر له 80 ملیۆن منداڵ له جیهاندا تووشی ئهم نهخۆشییه بوونە
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار و 665 منداڵی تووشبوو بە ئۆتیزم تۆماركراون، پێشبینیش دەكرێت ئامارەكان لەوە زیاتربن، چونكە بەگوتەی سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆتیزم لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەشێک لە خێزانەكان بەهۆی شەرمكردنەوە، منداڵە تووشبووەكانیان تۆمار ناكەن.
وێنە گەورەکە: ئۆتیزم یهكێكه له نهخۆشییه باوهكانی جیهان؛ تووشبووەکە دووچاری گۆشهگیری دهكات و ڕهفتاری تێكدهدات، ئێستا زیاتر له 80 ملیۆن منداڵ له جیهاندا تووشی ئهم نهخۆشییه بوون و لە هەرێمی کوردستانیش هەر پێنج جۆری نەخۆشییەكە تۆمار كراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: د. ناجی عەلی محەممەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆتیزم لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی، بۆ ئاڤا نیوز گوتی: تاوەکو ئێستا داتا و ژمارەیەکی فەرمی بۆ دیاریکردنی ژمارەی تەواوی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش لە شارەکان لەبەردەست نییە، چونکە کێشەی تۆمارکردنی ئۆتیزممان هەیە، بەشێوەیەک سەدان کەس هەبوون منداڵەکانیان ئۆتیزمی نەبووە، بەڵام بە ئۆتیزم تۆمار کران.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: نیشانە سەرەکییەکانی ئۆتیزم بریتین لە: "فێرنەبوونی زمان و نەتوانینی قسەکردن، بەشێوەیەک چەند وشەیەک فێردەبێت و بیریدەچێتەوە یان ناتوانێت تێکەڵی خەڵک بێت".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەشێوەیەكی گشتی پێنج جۆری سەرەكیی نەخۆشی ئۆتیزم لە جیهان هەیە، لە هەرێمی كوردستان هەر پێنج جۆرەكەی تۆمار كراوە.
لەلایەکی دیکەوە: د. دانیال سەعدی حامد، مامۆستای زانکۆ و دکتۆرا لە نەخۆشییە دەروونییەکان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: تاوەکو ئەمڕۆش هیچ پزیشک و پسپۆڕێک هۆکارێکی سەرەکی تووشبوونی بە ئۆتیزم دیاری نەکردووە، تەنیا چەند بیردۆزێک بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە هەن، ئەوانیش، "بۆماوەیی، شێوازی پەروەردەکردن، گەشکەی لەناکاو، تەکنەلۆجیا و تەنانەت خواردنیش".
ئەمەش بزانە: "زۆر کەس لە هەرێمی کوردستان منداڵەکانیان تۆمار ناکەن بەهۆی شەرمکردن، بەنێوبانگییان لە کۆمەڵگەدا، دووربوون لە شار و هۆکاری جیاواز" سەرۆکی لێژنەی باڵای ئۆتیزم لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاتی پشتڕاستیکردەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: تاوەکو ئێستا بەفەرمی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سێ هەزار و 665 منداڵی ئۆتیزم تۆمار کراون، لەگەڵ 51 سەنتەری ئۆتیزم هەن، هەشتیان سەنتەری حکومین و 43 سەنتەری کەرتی تایبەتن.
پێدراوە ڕاستەکان: سەبارەت بە ژمارەی تووشبووانی ڕۆژانەی ئۆتیزم هیچ داتایەکی فەرمی نییە دیاری بکات کە چەند منداڵ تووشی ئۆتیزم دەبن لە ڕۆژێکدا یان لە هەفتەیەکدا، بەڵام ژمارەکە لە زیاد بووندایە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
43 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز