
ژمارەیەک كرێكاری بیانی لە عێراق- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەپێی ئامارێکی سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق، نزیکەی یەک ملیۆن و نیو کرێکاری بیانی لە عێراق کاردەکەن و بەشێکیان تۆڕی تاوانکاری پێکدەهێنن.
لێدوانی فەرمی: وەلید نیعمە، سەرۆکی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکاران لە عێراق ڕایگەیاند: بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی 750 هەزار کرێکاری بیانی لە عێراق هەن، بەڵام ئەو ئامارە زۆر زیاترە و ئێمە پێشبینی دەکەین نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار کرێکاری بیانی لە عێراق هەبن.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیا نەوتییەکان ژمارەیەکی زۆری کرێکاری بیانی بە تایبەت چینی، پاکستانی و بەنگلادیشیان ڕاکێشاوە و لاوازییە یاساییەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی کرێکارانی بیانییە، کە بەشێکیان تۆڕی تاوانکاری پێکدێنن و کاری کوشتن و دزی و بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 31-03-2024، مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: مانگانە 200 ملیۆن دۆلار پارەی كرێكارانی بیانی لە عێراق حەواڵەی دەرەوە دەكرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئابووری وڵات و بەهای دۆلار هەیە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 18-3-2024، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە: لە ناوچە جیاوازەکانی بەغدا 555 کەسیان دەستگیرکردووە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی جیاوازن و سەرپێچییان لە مەرج و ڕێنماییەکانی نشینگە کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
8 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە