
لافاوەکەی دهۆک زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە - ئاڤا
ئاڤا نیوز
قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەک شوقەی دیکە بە خێزانە زیانلێکەوتووەکان بدرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولعەزیز موحسین بارزانى، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتى لە دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی پێدانی شوقە دەستپێدەکات کە 33 شوقەن و بە خێزانە زیانلێکەوتووەکان دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو خێزانانەی شوقەیان پێدەدرێت ئەوانەن کە خانووەکانیان کەوتوونەتە سەر ڕووباری هشکەڕووی دهۆک و زیانیان بەرکەوتووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە لافاوێکی بەهێز سنووری پارێزگای دهۆکی گرتەوە، بەهۆیەوە سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەست دا، زیاتر لە هەزار خانوو و 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر دوای لافاوەکە لەسەر بڕیاری سەرۆک بارزانى و سەرۆکوەزیران بارزانی 117 شوقە وەک قۆناغی یەکەم بە خێزانە زیانلێکەوتووەکان درا و ئەمڕۆش 33 شوقەی دیکە پێیان دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی کوردستان لە هەولێر و سلێمانی ملیارێک و 352 ملیۆن دیناری کۆکردووەتەوە بۆ هاوکاری و قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان لە پارێزگای دهۆک؛ دوێنێ ڕادەستی پارێزگاری دهۆک کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن