
لۆگۆی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای گرژییەکانی ئەمڕۆی گوڵەخانە و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی محەممەد حاجی مەحموود و عەبدوڵلای برا، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەیەوە ڕاگەیاند و بەشداریکردنی عەبدوڵڵا لە کۆنگرە ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی پارتی سۆسیال دیموکرات کۆنگرەی نائاسایی دەبەسێت، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن، عەبدوڵڵای حاجی مەحموود دەڵێت، بەشداری دەکات و چاوەڕوانیش دەکرێت خۆی بەربژێر بکات.
چی ڕوویدا؟ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دابان عەبدوڵڵا حاجی مەحموود لەگەڵ ژمارەیەک پاسەوانی باوکی، چووەتە سەر ماڵەکەیان لە گوڵەخانە و بەهۆیەوە گرژی لەنێوان هێزی هەردوو برا دروست بوو.
لێدوانی فەرمی: د.فەرهاد تۆفیق، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات بە ئاڤا نیوزی گوت: "دەرفەتێکمان بە عەبدوڵڵای حاجی مەحموود دابوو، بەڵام لەدەستی دا، ئیدی ڕێگەی پێنادەین بەشداری کۆنگرە بکات و تێکی بدات".
زانیاریی زیاتر: ئەو گوتەبێژە پێیوایە، عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، ناوی سەرۆکی پارتەکەی بەکارهێناوە و پێگەی خۆی پێ بەرز کردووەتەوە، بەڵام وەفای بۆی نەبووە و هەموو هەنگاوەکانی دژی گەشەکردنی حیزب بووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا: ئەوروپا هەڵەبوو لە سەپاندنی باج لەسەر کحولی ئەمریکا
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دڵنیایی دەداتە ئەمریکا لە پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی تورکی لە قەزای دووکان دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانییەوە