
سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
بڕیاری داشکاندنی 20٪ـی کرێی خوێندنی بەرایی (پارالێل و ئێواران)، خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا) لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆرە پزیشکییەکان جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا نیوزی گوت: "بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت، ئامانج لە بڕیارەکە، ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی قوتابیانە و لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووشدا، کابینەی نۆیەم بەردەوام ئاسانكاریی بۆیان کردووە".
بۆچی گرنگە؟ ئەم بڕیارە نزیکەی 50 هەزار قوتابی دەگرێتەوە و دەبێتە پاڵپشتییەکی باش بۆ ئەوەی بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن بدەن و دانەبڕێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 27ـی مانگی ڕابردوو سەرۆکوەزیران بارزانی، کۆمەڵێک بڕیاری لە بەرژەوەندی هاونیشتیمانییان دەرکرد و یەکێک لە بڕیارەکان کەمکردنەوەی 20٪ کرێی خوێندن بوو.
وێنەی بڕیارەكە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە