سەرۆكوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
شارەوانی دهۆک ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی ئامادەکاریان دەستپێکردووە و چاوەڕێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانین.
لێدوانی فەرمی: دیار بەحری، سەرۆکی شارەوانی دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی سەرۆک شارەوانییەکان و وەزارەتی شارەوانیدا، لەلایەن وەزیرەوە هەموولایەک ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەین بۆ ئەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت بەپەلە جێبەجێ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لەماوەیەکی نزیکدا لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ڕێنمایی و میکانزمی دابەشکردنی زەوییەکان دیاری دەکرێت، ئێمەش هەموو شارەوانییەکانی پارێزگای دهۆکمان ئاگادار کردووەتەوە، کە بەپێی ماستەرپلانەکانیان هەموو داتا و زانیارییەکمان بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی لەگەڵ دەرچوونی ڕێنماییەکان ئێمە ئامادە بین بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو: دوای تەواوکردنی لیستی ناوی فەرمابەرانی شایستە و تەواوبوونی ڕێکارەکان دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دەکرێت.
بۆچی گرنگە: دوای 18 ساڵ ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە، مەرجی سەرەکی ئەوەیە پێشتر فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبووبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە