تورکیا دەستگیرکردنی بەرپرسێک و کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 2024-04-06
وێنەی دوو بەرپرسەكە
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگری تورکیا دەستگیرکردنی بەرپرسێکی هەسەدەی لە سنووری سووریا و تورکیا ڕاگەیاند. هاوکات کوژرانی بەرپرسێکی یەپەژەی ڕاگەیاند، تائێستا هەسەدە ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی میدیای فەرمی تورکیا، ئیپێک دێمیر، ناسراو بە "چاڤڕێ گەڤەر" بەرپرسێکی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (هەسەدە) یە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری تورکیا "میت" لە سەرێ کانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیردەکرێت و بەرەو تورکیا دەگوازرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: "دێمیر لە ساڵی 2010 لە هەکاری پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە، نزیکەی حەوت ساڵ لە ناوچەکانی زاپ، خواکورک، ئاڤاشین، شنگال چالاکی کردووە، لە ساڵی 2017ەوە لەلایەن پەکەکەوە ڕەوانەی سوریا کراوە". میدیای تورکیا ئەمەی گوتووە.
لەلایەکی دیکەوە: دەزگای هەواڵگری تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی یەپەژەی بە ناوی "وەحیدە ئەتالای" ناسراو بە "سۆرهین چەلە" لە سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، کە لە ساڵی 2022وە لەو سنوورە چالاکی کردووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تائێستا میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان و پەکەکە هیچ ڕاگەیێنراوێکی پشتڕاستکردنەوە یاخود ڕەتکردنەوەیان بڵاونەکردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە