
چەند ئەندامێكی حەشدی شەعبی كە وێنەی عەلی خامنەیی ڕابەڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان هەڵگرتووە- AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی کە دامەزراوەیەکی سەربازی عێراقییە دەڵێت "بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل چاوەڕێی فەرمانی خامنەیین".
بۆچی گرنگە: حەشدی شەعبی بە دامەزراوەیەکی سەربازی سەر بە سیستەمی بەرگریی عێراق دادەنرێت، بەپێی یاسا دەبێت هەر بڕیار و فەرمان و جوڵەیەک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: عەبدولعەزیز محەممەداوی ناوسراو بە "ئەبو فەدەک"، کە سەرۆک ئەرکانی دەستەی حەشدی شەعبی عێراقییە و لە تاران بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودسدا کرد ڕایگەیاند: "حەشدی شەعبی لایەنێکی سەرەکییە لە جەنگی غەززە، ئێمە چاوەڕێی فەرمانی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانین، لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 01-04-2024، کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرایە ئامانج، دوای هێرشەکەش سوپای پاسداران ڕایگەیاند: حەوت کەس لە فەرماندەی باڵا و ڕاوێژکارانی سەربازیی لە هێرشەکەدا کوژراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە