وێنەی د. ڕۆژان شێخ خاڵس و ڕۆژان ئەبوبەكر، پێشكەشكاری بەناوبانگی ئاڤا میدیا- وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پسپۆرێکی نەخۆشییەکانی ژنان و لەدایکبوون، بەپێویستی دەزانێت حکومەت پاڵپشتی زیاتری دایکان بکات بۆ ئەوەی ڕێژەی دانیشتووان بەرزببێتەوە.
بۆچی گرنگە: ڕێژەی گەشەی دانیشتووان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق کەمترە، لە داهاتوودا ئەم کەمبوونەوەیە کاریگەری لەسەر پێگەی کورد دەبێت، چ لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان و چ لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش.
لێدوانی فەرمی: د. ڕۆژان شێخ خاڵس بەرزنجی، پسپۆری نەخۆشییەکانی ژنان و لەدایکبوون لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژان ئەبوبەکر، پێشکەشکاری بەناوبانگی ئاڤا میدیا کە شەوی شەممە 06-04-2024 کاتژمێر 10:00 بڵاودەکرێتەوە، ڕایگەیاند: نەتەوەی کورد، نەتەوەیەکی هۆشیار و زیرەکە و پێویستە ژمارەمان زیاد بێت و منداڵی زیاتر بخەینەوە".
چارەسەر: د. ڕۆژان بەپێویستی دەزانێت حکومەت پاڵپشتی دایکان بکات، بەتایبەت ئەوانەی فەرمانبەری حکومەتن، لە کاتی وەرگرتنی مۆڵەتی دایکایەتی مووچەیەکی باشیان پێبدرێت و پارەیەکی زۆریان لێ نەبڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2003 ڕێژەی خێزان لە هەرێمی کوردستان بە تێکڕا بە هەشت کەس خەمڵێنراوە، بەڵام دوای زیاتر لە 20 ساڵ ئێستا بۆ پێنج کەس دابەزیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر