ئاڤا نیوز
گوتەبێژی تەریقەتی کەسنەزانی دەڵێت "دوای جەژن ڕوودەکەینە دادگە و سکاڵا لەسەر ئەو بوهتان و ناوزڕاندنانە تۆماردەکەین کە دەرهەقمان کراوە".
چی ڕوویدا؟: ڕۆژی دووشەممە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، کەمال کوبەیسی گوتەبێژی تەریقەتی کەسنەزانی و سەربەست حەمە ساڵح بەرپرسی پڕۆژە ئابوورییەکانی تەریقەتی کەسنەزانی دەستگیرکران، بەهۆیەوە گەشتی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بۆ سلێمانی چەند کاتژمێرێک دواکەوت، تاوەکو هەردوو هاوەڵەکەی بە کەفالەت ئازادکران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕووداوە بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکرایەوە، گوایە دەستگیرکردنی ئەو دوو هاوەڵەی شێخ نەهرۆ بەهۆی جوڵاندنی هێز بووە بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە سنووری کەرکووک، گوتەبێژی تەریقەتەکە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەو و دەڵێت، "سکاڵا تۆمار دەکەین."
لێدوانی فەرمی: "تیمی یاسایی تەریقەت دژی ئەو کەسانەی ئەو درۆیانەیان بڵاوکردووەتەوە، دوای جەژن لە بەغدا سکاڵا تۆماردەکەن و دڵنیاین لەوەی بڕیارەکان لەبەرژەوەندی ئێمە دەبن، چونکە تەریقەتی ئێمە لەسەر بنەمای ئاشتی و ئارامی بونیادنراوە." کەمال کوبەیسی گوتەبێژی تەریقەتی کەسنەزانی وایگوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە