ئاڤا نیوز
بەهۆی هێرشەکانی داعش و ئاوارەبوونیان لە زێدی باوک و باپیرانیان، نۆ ساڵە خەڵکی شنگال لە ئاوارەییدا و لە کەمپەکان جەژن دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئاوەداننەکردنەوە و ئاسایینەکردنەوەی قەزای شنگال و دەوروبەری، تاوەکو ئێستا نزیکەی 80%ی ئاوارەکانی دەڤەرەکە نەگەڕاونەتەوە و لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
لێدوانە فەرمییەکان: حوسێن شنگالی، نوێنەری مسوڵمانانی کەمپی کەبەرتوو بە ئاڤا نیوزی گوت: دەتوانین بڵێن ئەمڕۆ سێ جەژنە، جەژنی ڕەمەزان، چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدییان و هەروەها جەژنی سێیەم بەهۆی سەرۆکوەزیران بارزانی بوو کە دوو مووچەی بە خەڵک دا.
خدێدا کرتۆ، ئاوارەی کوردی ئێزدی بۆ ئاڤا نیوز گوتی: نزیکی 10 ساڵە ئێمە دراوسێی یەکین و ئەرک و ماف و چاکەی زۆرمان بەسەر یەکەوە هەیە.
مراد مەحلۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی کەمپی کەبەرتوو بۆ ئاڤا نیوز دەڵێت: ئەمڕۆ جەژنی چوارشەممەی نیسانە لای ئێمە لە چینی هەژارەکان، ئەم جەژنە لە هەموو ئێزدییەکان پیرۆز دەکەم بەتایبەتی چینی هەژار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوارشەممەی سوور، جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدییە و یەکێکە لە گەورەترین جەژنەکانیان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر