
وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
هەرگیز بیرت کردووەتەوە نووسینی تووڕەییەکەت لەسەر کاغەز و فڕێدانی، دەبێتە هۆی ئەوەی تووڕەییەکەت نەمێنێت، ئەم ڕێگەیە لە توێژینەوەیەکدا سەرکەوتوو بووە.
وێنە گەورەكە: بێگومان هەستکردن بە تووڕەیی سروشتییە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش زۆرێک لە پسپۆڕان ڕێگەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم هەستە و هێورکردنەوەی دەمارەکان پێشکەش دەکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: پرۆفیسۆر نۆبویوکی کاوای، لە زانکۆی ناگۆیای ژاپۆن، دەڵێت: پێشبینیمان دەکرد شێوازەکەمان تا ڕادەیەک تووڕەیی کەم بکاتەوە، بەڵام توێژەران سەریان سووڕماوە لەوەی ئەم تەکنیکە نەک تا ڕادەیەک بەڵکو بووەتە هۆی ئەوەی تەواوی تووڕەبوون چارەسەر بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 100 خوێندکار بەشدارییان لە تاقیکردنەوەیەکدا کرد، کە بە ئەنقەست نمرەی کەمیان پێدرا، دواتر داوا لە بەشداربووان کرا کە هەستەکانیان لەسەر کاغەزێک بنووسن، نیوەیان پێیان گوترا کە بیدڕێنن و فڕێی بدەن، نیوەکەی تریش هێشتوویانەتەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەرپرسانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە "تووڕەیی ئەو گرووپەی کە کاغەزەکانیان فڕێداوە بە تەواوی کەمی کردووە، لەکاتێکدا تووڕەیی ئەو گرووپەی کە کاغەزەکانیان هێشتووەتەوە وەک خۆی ماوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
14 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش