ڕاوێژکارێکی خامنەیی: لە شەڕی دەروونی لەگەڵ ئیسرائیل سەرکەوتووین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-13

ژەنەراڵ یەحیا ڕەحیم سەفەوی، یاریدەدەر و ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی خامنەیی بەشانازییەوە باسی شەڕی دەروونی و هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت: "ئیسرائیلمان پەشیمان کردەوە لە هێرشەکەی دیمەشق".
وێنە گەورەکە: لە تۆڵەی بۆردوومانکردنی باڵیۆزخانەکەیان لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و دیپلۆماتکار کوژران، چەند ڕۆژێکە ئێران هەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەکات و دوێنێش ماوەی 48 کاتژمێری بۆ تۆڵەکردنەوە دیاری کرد.
لێدوانی فەرمی؛ ژەنەراڵ یەحیا ڕەحیم سەفەوی، یاریدەدەر و ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران دەڵێت: "ئیسرائیل ترسی هەیە لە تۆڵەسەندنەوە و شەقی چاوەڕوانکراوی ئێران، ئەمەش وا دەکات هەست بە پەشیمانی بکەن لە دەستدرێژی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق".
زانیاریی زیاتر: ژەنەراڵ یەحیا ڕەحیم پێیوایە "ئەم شەڕە دەروونی و سیاسی و میدیاییە بۆ ئیسرائیل لە خودی شەڕەکە ترسناکترە، بەشێک لە بەرپرسانیان بەناچاری هەڵاتوون و بەشێکی دیکەشیان لە ترسی هێرشەکانی ئێران شەوانە لە پەناگەدا دەخەون".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات