
دیمەنێک لە کاتی ڕزگارکردنی سەرنشینانی تەلەفریکەکە، وێنە: سۆشیاڵ مدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی کەشوهەوای ناجێگیر و ڕەشەبای تووند، لە شاری ئەنتاڵیا گرفت بۆ تەلەفریکێک دروست بوو، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و 13 کەسیش برینار بوون، 186 کەسیش گیریان خوارد.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ ئێوارە لە پارکێکی گەشتیاری لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، بەهۆی ڕەشەبای تووندەوە گرفت بۆ تەلەفریکێک دروست بوو.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە کابینەکانی تەلەفریکەکە بە چەند سەرنشینێکەوە کەوتووەتە خوارەوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە، بە کۆی گشتی ڕووداوەکەش 13 کەس بریندار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دادی تورکیا ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە و 13 کەس لە بەرپرسانی شوێنە گەشتیارییەکە دەستبەسەر کراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم کابینەکانی دیکە بە 186 سەرنشینەوە بۆ ماوەی 23 کاتژمێر لە هەوادا ماونەتەوە و پەیتا پەیتا لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە ڕزگار کراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات