
ئاڵای ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیای بانگهێشت کردووە لەسەر ئەوەی هەڵوێستیان بەرامبەر بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: درەنگانی شەوی 13 لەسەر 14ـی ئەم مانگە ئێران بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ئەمەش کاردانەوەی وڵاتانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی میدیاکانی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەریەک لە باڵیۆزانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیای بانگهێشت کردووە بۆ پرسین لەبارەی "هەڵوێستی نابەرپرسانەیان" لەسەر هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی هەواڵی میدیاکان، ئێران پێی وایە هەڵوێستی ئەو سێ وڵاتە نابەرپرسانەیە و لەمبارەیەوە پرسیاریان لێدەکرێت، چونکە تاران پێی وایە کە هێرشەکە بەرگریکردن بووە لە خۆی و وەڵامی هێرشەکەی سەر کۆنسوڵخانەیانە لە دیمەشق.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 چرکە لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە بانکی بازرگانی عێراقی
- کولتوور
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەبەشداری دەیان هەزار کەس فێستیڤاڵی باڵەکایەتی بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگای ریفی دیمەشق شەڕ و پێکدادان دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕوودەدات