
کرێکارێک لە بەندەری جەیهان پشکنینی بۆریەکان دەکات - ڕۆیتەرز-
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەکەی سوودانی و بایدن لە واشنتن و خواستی بایدن بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان - تورکیا، هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان خێراتر دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ساڵێک لە داخستنی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا، ئەو بۆرییەی کە پێشووتر نزیکەی 0.5% دابینکردنی نەوتی جیهانی هەڵگرتبوو، دوای کۆبوونەوەکەی بایدن و سوودانی، خواستی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردەی نەوتی کوردستان، هەنگاوەکانی بەگەڕخستنەوەی ئەو هێڵە نەوتییە دەستپێدەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوە لە ڕێگەی هەموارکردنەوەی یاسای نەوت و زیادکردنی بودجەی تێچووی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ماوەی پێشوودا نزیکەی 450 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە هێڵی نەوتی بەندەری جەیهان - تورکیا لە ڕۆژێکدا تێدەپەڕی.
زیانە سەرەکییەکان: بەپێی خەمڵاندنەکانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (APIKUR)، داخستنی ئەو بۆرییە بووەتە هۆی ئەوەی عێراق زیانی نزیکەی 11 بۆ 12 ملیار دۆلار بکەوێت.
باکگرواند: لە 25-03-2023 بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان- تورکیا ڕاگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان