وەزیری پیشەسازیی عێراق: تا هەزار ساڵی تریش ناتوانین کارەبای پێویست دابین بکەین
- عێراق
- 2024-04-17

ئاڤا نیوز
وەزیری پیشەسازیی عێراق دەڵێت، ئەگەر لەسەر پلان و پرۆژەی ئێستا بمێننەوە، تاوەکو هەزار ساڵی دیکەش ناتوانن کارەبای پێویست دابین بکەن.
وێنە گەورەکە: خالید بەتال، وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی عێراق، لە پانێلێکدا لە دیداری سلێمانی، باسی چەند پرسێکی گرنگی کرد بەتایبەت دۆخی ئابووری و کەرتی کارەبا.
لێدوانی فەرمی: خالید بەتال لەبارەی کارەبا گوتی: "ئاڵنگاری گەورەمان لەبەردەمە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و کەمکردنەوەی بەکارهێنان، دەێبت كار لەسەر بەهێزكردن و ڕێکخستنەوەی كەرتەکە بكەین، گەر لەسەر پلان و پرۆژەی ئێستا بمێنینەوە، تاوەکو هەزار ساڵی دیکەش ناتوانین کارەبای پێویست دابین بکەین".
زانیاریی زیاتر: وەزیری پیشەسازیی عێراق دەڵێت: بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاک پێویستمان بە کانزایە کە عێراق توانای دەرهێنانی ئەو کانزایانەی نییە، ئەمەش کێشەیەکی نوێ دروست دەکات، لەکاتێکدا ئابووری عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت.
لەلایەکی دیکەوە: خالید بەتال باسی لەوە کرد وا سەیری عێراق دەکرێت وڵاتێکی دەوڵەمەندە، بەڵام وانییە و نیمچە دەوڵەمەندە، بەڵگەش داهاتی تاکە. گوتیشی: "کێشەی عێراق پێش ئەوەی ئابووری بێت کۆمەڵایەتییە، هاووڵاتی عێراقی بەردەوام دەیەوێت لە کەرتی گشتی دابمەزرێت، بەهۆی نەبوونی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە کەرتی تایبەتدا، سەرەڕای ئەوەی لە کەرتی تایبەتیش کار دەکات".
چارەسەرەکان: وەزیری پیشەسازیی عێراق چەند چارەسەرێکی خستەڕوو، لەوانە: زیادکردنی وەبەرهێنانی ناوخۆ و دەرەکی، فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، ڕێکخستنەوەی دابەشکردنی کارەبا بەگوێرەی بەرهەمهێنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون