
سوودانی لە كاتی گوتەكانیدا لە ئەمریكا
ئاڤا نیوز
سوودانی لەبارەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا ڕایگەیاند، "زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ بەرپرسانی كۆشكی سپی ئەنجامداوە و باسیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە".
وێنە گەورەكە: نزیكەی هەفتەیەكە سوودانی بە سەردانێكی فەرمی لە ئەمریكایە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەبارەی پرسەكانی ئەمنی، ئابووری، بانكەكان، وزە و ژینگە گفتوگۆیان كردووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لە واشنتن ڕایگەیاند: ️"سەردانەكەم بۆ دەستپێكردنی لاپەڕەیەكی نوێی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكایە، ئامانجی سەردانەكە كاراكردنی بڕگەكانی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژییە، لەگەڵ بایدن لەبارەی كاراكردنی ڕێككەوتنی ستراتیژی گفتوگۆمان كردووە و هێشتا پێویستمان بە ئەمریكا هەیە".
زانیاریی زیاتر: "لە سەردانەكەماندا بۆ ئەمریكا زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگمان ئەنجامدا و كەشێكی ئەرێنی لێكتێگەیشتنمان دۆزییەوە، لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا ئاماژەمان بە پێویستی پێداچوونەوە بەو ڕێكارانە كرد كە كاریگەرییان لەسەر بەشێك لە بانكە عێراقییەكان هەبووە و باسمان لە چارەسەركردنی كێشەی بانكەكانی عێراق كرد ". سوودانی وای گوت.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكە: لەبارەی سەردانی ئەردۆغان كە بڕیارە ڕۆژی دووشەمە بێتە عێراق سوودانی گوتی: " ئاسایش و ئاو لە گرنگترین بابەتەكانە كە لەگەل سەرۆك كۆماری توركیا گفتوگۆی لەبارەوە دەكەین، خواستێكی ڕاستەقینە لە نێوان هەردوو وڵات هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، ڕێگەش نادەین لە خاكی عێراقەوە هێرش بكرێتە سەر توركیا".
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
18 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فەرمی داوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت