بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات خۆیان بۆ جەنگ دژی ڕووسیا ئامادە بكەن
- ڕاپۆرت
- 25 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
بەرپرسانی سەربازیی بەریتانیا داوا لە هاوڵاتیانیان دەکەن خۆیان بۆ روودانی جەنگێکی گەورە لەگەڵ رووسیا ئامادە بکەن، ئەوان گوتوویانە نەک هەر سەربازەکان، بەڵکو پێویستە هاوڵاتیانی ئاسایی خۆیان بۆ شەڕەکە ئامادە بکەن.
چیرۆكی سەرەكی: ژەنەراڵەکانی سووپای بەریتانیا دۆخەکەیان بە هاوشێوەی دۆخی پێش جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەم چواندووە و ئەگەری روودانی جەنگێکی گەورەیان بە نزیک زانیوە.
لێدوانی فەرمی: ژەنەڕاڵ پاتریک ساندەرز، فەرماندەی سووپای بەریتانیا، رایگەیاند هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەرخەری ئەوەیە کە لە داهاتوودا چی روو دەدات و هاوکات هۆشدارییەکە کە جەنگە گەورەکانی پێشوو دێنێتەوە یاد.
ئەو ژەنەراڵە گوتیشی "شەڕی رووسیا تەنیا لە سەر خاکی ڕەشی دۆنباس نیە، لە سەر دووبارە دامەزراندنەوەی ئیمپراتۆریی رووسیاش نیە، بەڵکو بۆ تێکشکاندنی سیستەمی و شێوازی ژیانی ئێمەیە لە ڕووی سیاسی، دەروونی و سیمبولییەوە، چۆنیەتیی وەڵامدانەوەی ئێمە وەک نەوەی پێش شەڕ لە ناو مێژوودا دەنگ دەداتەوە".
" ئازایەتیی ئۆکراینەکان تەنیا دەتوانێت کاتێکی کەممان بۆ بکڕێت، پێویستە سووپای بەریتانیا بۆ نزیکی دوو هێندە زیاد بکرێت و هاوڵاتیانی ئاساییش خۆیان بۆ شەڕەکە ئامادە بکەن." فەرماندەی سووپای بەریتانیاوای گوت.
وێنە گەورەکە: بەردەوامبوونی شەڕی رووسیا دژ بە ئۆکراینا ئەگەری تەشەنەسەندن و فراوانتربوونی شەڕەکەی بەهێزتر کردووە، ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتیی سیاسی و سەربازیی ئۆکراینا دەکەن، ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە کە رووسیا لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بچێتە شەڕێکی راستەوخۆوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش هەریەکە لە دەوڵەتانی سوید و ئەڵمانیا داوایان کردبوو کە هاوڵاتیانیان خۆیان بۆ شەڕی رووسیا ئامادە بکەن.
هاوکات، ناتۆ خۆی بۆ ئەگەرەکانی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی لە دژی رووسیا ئامادە دەکات و سەرقاڵی ئەنجامدانی گەورەترین مانۆڕی سەربازییە لە دوای جەنگی ساردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کاتی هاتنی داعش بۆ سووریا هێزە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە 900 هەزار سەربازەوە چووە نێو خاکی سوریا، لە نێو ئاڵۆزیەکانی دۆخی سووریا ، ئەمریکا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە کۆنتڕۆڵکردن و رووبەرووبونەوەی "داعش" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، شانبەشانی هاوبەشە ناوخۆییەکانی، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کاردەکات.
لە لایەکی دیکەوە: دوێنی باڵیۆزی ئەمریکا لە رێگەی وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەکی بۆ حکوومەتی عێراق ناردووە، لە نامەکەدا، ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق پەیامێكی گرنگی دایە حكومەتی عێراق، ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت بەرپرسانی ئەمریكا ئامادەییان دەربڕیوە لەوبارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بكەن، بەڵام كشانەوەكەیان بەستووەتەوە بە وەستاندنی ئەو هێرشانەی لەلایەن میلیشیاكانەوە دەكرێتە سەر هێزە ئەمریكیەكان، ئاماژەیان بەوەشكردووە كشانەوەكە چەند مانگێك یاخوود چەند ساڵێكی دەوێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئەو داتایانەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) بڵاویكردوونەتەوە، لە 17ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023 وە زیاتر لە 151 جار لە عێراق و سووریا و هەرێمی كوردستان هێرشكراوەتە سەر بنكەو بارەگاكانیان.
باکگراوند: لە ساڵی 2014 دا لە کاتی هاتنی داعش بۆ خاکی سووریا، دەستوەردانی نێودەوڵەتی ئەمریکا و بە هاوبەشی زیاتر لە 80 وڵات دەستیپێکرد بۆ شکستپێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی" داعش" سەرەتای ساڵی 2019 دا خاکی سووریا ئازادکرا.
لە عێراقیشدا، لە ساڵی 2014 لەگەڵ هاتنی داعش، هێزە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە هاوبەشی سووپای عێراق و پێشمەرگە لە عێراق رووبەرووی گروپی تیرۆریستی داعش بوونەوە، لە دۆخی ئێستادا داعش بەرەو نەمان دەچێت، بە ڕادەیەک دابەزیوە کە لە ساڵی 2023دا، بە تێکڕا مانگانە تەنها نۆ هێرشی ئەنجامداوە لە کاتێکدا لە ساڵی 2014دا نزیکەی 850 هێرش لە مانگانێکدا هەبووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار