
كێڵگەیەكی نەوت لە هەرێمی كوردستان- وێنە: ئیندیپێندتی بەریتانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژە بەوە دەکات، هیچ پاساوێک بۆ دانانی بەربەست لە بەردەم دەستپێکی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، گرێبەستە پەیوەندیدارەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە پەسەند نەکراون، چونکە بنەمای دەستووری و یاسایی دروستیان نییە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە وەڵامدا دەڵێت، وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵ دەدات بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخاتە پاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هیچ بڕگەیەک لە دەستووری ساڵی 2005ـی عێراقدا نییە کە دەسەڵات بە حکومەتی فیدراڵی عێراق بدات لەسەر پەسەندکردنی ئەو گرێبەستانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی داون. ئەمە قسەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە.
زانیاریی زیاتر: لە مانگی یەکی ئەمساڵ، هەردوو شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر پرسی تەکنیکی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە یاسای بودجەی فیدراڵی ڕێک کەوتن، بۆیە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات پابەندی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە بێت و ئاسانکاری بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: لە قۆناغی بونیادنانەوەی دەوڵەت دواکەوتووین
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕێک پارە بە هەڵە دەخرێتە سەر هەژماری سەدان کارمەندی هێزەکانی نەوت و گاز
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشداری لە كۆڕبەندێكی جیهانی دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر پێشکەوتووترین سیستم پەیڕەو دەکات