
ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری کارەبای عێراق گرێبەستی نوێکردنەوەی وێستگەکانی غازی لەگەڵ کۆمپانیای (جی ئی)ـی ئەمریکی واژۆ کرد، کە بەوهۆیەوە 548 مێگاوات وزەی لەدەستچوو دەگەڕێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە چواچێوەی سەردانی سوودانی بۆ واشنتن 18 یادداشتی لێکتێگەشتن لەنێوان کەرتی حکومی و تایبەتی عێراق و کۆمپانیاکانی ئەمریکا واژۆ کران، بەشێکی زۆریان پەیوەست بوون بە پەرەپێدانی کەرتی وزە.
لێدوانی فەرمی: زیاد فازڵ، وەزیری کارەبا ڕاگەیاند: "واژۆکردی ئەو گرێبەستە بەشێکە لە ستراتیژییەتیی ڕێگریکردن لە غازی بەفیڕۆچوو".
ئەمەش بزانە: بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، کۆمپانیای جی ئی 12 پاڵاوگە نوێ دەکاتەوە و 48 یەکەی بەرهەمهێنان کارادەکاتەوە، بەوهۆیەوە 548 مێگاوات وزەی بەفیڕۆچوو دەگەڕێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کاڤین شێخ سەعید، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو ڕێککەوتنە کاریگەری لەسەر ئەو ڕێککەوتنە نابێت کە حکومەتی عێراقی ناچار کردووە بە هاوردەکردنی غاز لە ئێران بۆ دابینکردنی وزە کارەبا".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
14 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فەرمی داوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت