
سەرۆک مەسعود بارزانی و پاتریاک مارئاوای سێیەم
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە نوێترین پەیامیدا لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە بەبێ پێکهاتەکان بەشداریی هەڵبژاردن ناکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە 25-04-2024 سەرۆک مەسعود بارزانی سەڵاحەددین پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاک مارئاوای سێیەم، پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ناوەڕۆکی دیدارەکەی خستەڕوو، ڕایگەیاند: پاتریاک مارئاوای سێیەم پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی هەبوو لە پاڵپشتیكردنی پێكهاتە ئایینیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و هەروەها سوپاسی كرد بۆ كردنەوەی بارەگای سەرەکیی پاتریاک لە شاری هەولێر كە ئاماژەیەك ڕوونە بۆ پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە پێكەوەژیانی ئایینی.
بابەتی ستراتیژی: مارئاوای سێیەم سوپاسی سەرۆک بارزانی كرد بۆ ئەو هەڵوێستەی لەسەر بڕیاری نادەستووریی دادگەی فیدراڵی بۆ نەهێشتنی كۆتای پێكهاتەكان و ڕایگەیاند كە هەڵوێستی سەرۆك بارزانی نیشانەیە بۆ تێڕوانینێكی مرۆڤدۆستانە و پەرۆشی و وەفایە بۆ پێكەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی بوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان لە كوردستانی وەک شانازییەكی گەورە وەسف كرد و جەختی كردەوە كە بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لەو فەرهەنگە دەكەین و دەوڵەمەندتری دەكەین.
زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە بڕیاری نادەستووریی نەهێشتنی كۆتاكان دا و جەختی کردەوە، بەبێ ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵەیە و بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین، چونكە بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلەكەمان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: لە قۆناغی بونیادنانەوەی دەوڵەت دواکەوتووین
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا هۆكارەكانی زیادبوونی تەڵاق لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خانووەکانی ناوچەیەک لە ئیتاڵیا بە نرخی کەمتر لە یۆرۆیەک دەفرۆشرێت
17 ئازار
موقتەدا سەدر سەبارەت بەنەشتەرگەری جوانکاری و یاری ئۆنۆ فەتوا دەدات
17 ئازار
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عێراق زۆرترین بڕی برنج لە ئەمریکا هاوردە دەکات
17 ئازار
کوێت تەمەنی هاوسەرگیری بەرز دەکاتەوە
17 ئازار
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕێک پارە بە هەڵە دەخرێتە سەر هەژماری سەدان کارمەندی هێزەکانی نەوت و گاز
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی نەورۆزەوە لە شارێکی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشداری لە كۆڕبەندێكی جیهانی دەكات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر پێشکەوتووترین سیستم پەیڕەو دەکات