وەزیری كارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە هەزار و 600 مێگاوات
- کوردستان
- 2024-04-27

وێستگەیەكی كارەبا لە هەرێمی كوردستان- وێنە: krg
ئاڤا نیوز
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا دوای هێرشەکەی کۆرمۆر گەیشتووەتە هەزار و 600 مێگاوات، دەشڵێت "چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەن".
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و چەند كارمەندێكی كۆمپانیای دانەغاز گیانیان لەدەستدا و چەند كارمەندێكی دیكەش برینداربوون، هێرشەکەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و دواتر وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان ڕایانگەیاند بەهۆی هێرشەکەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە(وەکالەت) ڕایگەیاند: تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پاش هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر توانیویانە قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی دوو هەزار و 500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا بکەنەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بگەیەننە هەزار و 600 مێگاوات.
زانیاریی زیاتر: تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بە پلانێکی تۆکمە قەرەبووی بەشێکی زۆری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبایان کردووەتەوە، ئێستا وەزارەت چاوەڕوانی چارەسەرکردنی شوێنەواری هێرشەکە و دەستپێکردنەوەی پەستانی گازە بۆ هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان و ئاسایبوونەوەی دۆخەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد