
کۆبوونەوەی سوودانی و وەزیری پەروەردە لە بەغدا. وێنە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی
ئاڤا نیوز
شاندێکی وەزارەتی پەروەردە لە بەغدایە و پرسی وانەبێژان و دۆزینەوەی چارەسەر لەبارەی بڕیاری گەڕاندنەوەی قوتابی و خێزانە ئاوارەکان، تاوتوێ دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ڕادەستی سوودانی کراوە بە مەبەستی گرێبەستکردنیان، کە ژمارەیان زیاتر لە 37 هەزار و 700 وانەبێژە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: یەکێکی دیکە لە پرسەکانی کۆبوونەوەکە بابەتی قوتابیانی ئاوارەیە کە لە هەرێمی کوردستانن و ژمارەیان 148 هەزار 495 قوتابین؛ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بڕیاری گەڕاندنەوەیان، چارەسەری گونجاو دەدۆزرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە بواری پەروەردەیی بۆ تاقیکردنەوەی قوتابیان، دابینکردنی باڵەخانە و قوتابخانە و هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەست بە خوێندن لە هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین".
خاڵە ئەرێنییەکان: لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی جەختی لە گرنگی دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن بۆ قوتابیانی قوتابخانە عەرەبییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
20 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فەرمی داوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دادەنێت