
گرافیكی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 15 لیوای پێشمەرگە رێکخراونەتەوە و هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیش بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە لایەن هاوپەیمانانەوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت، سەرۆکوەزیران بارزانی لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم بەردەوام جەختدەکاتەوە "وەک حکومەت پشتگیری تەواوەتی لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە 2024/4/30 لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: میران بەکر، بەڕێوەبەری نووسینگەی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی گوت: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، هەموو هەوڵەکان و چاوەکان لەسەر ئەوەن کە پێشمەرگە کێشەکانی چارەسەر ببێت، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بەتەواوەتی پێشمەرگە رێکبخرێتەوە وچاکسازییەکان بکرێن.
زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داکۆکییان لە پێویستی و گرنگیی بەردەوامی و سەرخستنی پرۆسەکە کردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو هاوکاری و پشتگیرییەکان دەربڕی.
گرنگی یەکخستنەوەی پێشمەرگە
پێشمەرگە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە تێکشکاندنی داعشدا، ئەوەش بووە جێگەی سەرنجی هەموو جیهان، ئێستا هاوپەیمانان هاوکاری پێشمەرگەدەکەن و ڕاهێنانیان پێدەکەن بۆ ئەوەی ببنە هێزێکی ڕێکخراو.
پێشمەرگە ڕاهێنانی نێودەوڵەتی وەردەگرن
توانراوە لە هێزەکانی 70 , 80 ی پێشمەرگە چەند لیوایەک رێکبخرێنەوە و مووچەیان بۆدابینبکرێت و ڕاهێنانی نێودەوڵەتی وەربگرن.
هاوپەیمانان مانگانە 20 ملیۆن دۆلار هاوکاری دەدەنە هێزەکانی پێشمەرگە و بەسەر لیوا رێکخراوەکاندا دابەشدەکرێت، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، دانیمارک، سویسرا، چەندین وڵاتی دیکە ڕاهێنان بە لیوا کانی پێشمەرگە دەکەن.
پێش کابینەی نۆ تەنیا 12 لیوا ڕێکخرابوونەوە
فیرقەکانی یەک و دوو، سێی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوون، ئامادەکاری دەکرێت بۆ رێکخستنەوەو دەستبەکاربوونی فیرقەکانی چوار و پێنج و شەش، پێش دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنیا 12 لیوا رێکخرابوونەوە، ئێستا لە ماوەی چوارساڵی کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 15 لیوای دیکە رێکخراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟