
هونەرمەند عەدنان کەریم. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیۆز
لە پارێزگای دهۆک، بۆ یەکەمین جار فێستیڤاڵی سەما بە کۆمەڵێک گۆڤەند و دیلانی جوان و جیاواز و ئامادەبوونی 16 گرووپ لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەیان هونەرمەند بەڕێوە چوو.
لێدوانی تایبەت: هونەرمەند عەدنان کەریم داوای کرد کە چیتر گۆرانی و بەرهەمی هونەرمەندانی تورک, فارس و عەرەب بڵاو نەکرێنەوە تاوەکو کولتووری کوردی بە بێگەردی بمێنێتەوە و تێک نەچێت.
ئەمەش بزانە: عەدنان کەریم کە لە چاوپێکەوتنی تایبەتی ئاڤا نیوز بەشدار بوو، سەرسامی خۆی بەرامبەر گۆڤەندی شار و پارچە جیاوازەکانی کوردستان نەشاردەوە و باسی لەوە کرد، "هێندە هەڵپەڕکێ و تابلۆ هونەرییەکانم پێ جوان بوو کە بە مۆبایلەکەم ڤیدیۆی بەشێک لە هەڵپەرکێی شارەکانی کوردستانم تۆمار کردووە بۆ کوڕەکەم تا نیشانی هاوسەرە سویدیەکەی بدات و کولتووری کوردستان ببینێت".
زانیاریی زیاتر: هونەرمەند عەدنان کەریم بە ڕستەیەک هونەری شی کردەوە و گوتی، "تەنیا هونەرە کە دەتوانێت برایەتی و خۆشەویستی دروست بکات". هەروەها لە ڕێگەی ئاڤاشەوە ڕایگەیاند، کە بەرهەمێکی نوێی ئامادەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز